هەولێر-KDP.info- لە درێژەی هەنگاوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ بەرەوپێشبردنی میدیا، ماڵپەڕی شێخان میدیا بە زمانەکانی کوردی – عەرەبی بە دۆمەینی www.shexanmedia.net دەستی بەوەشان کرد.
لەمباریەوە هەکار هەرکی لێپرسراوی هۆبەی سۆشیال میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، “دروستکردنی ماڵپەڕی شێخان میدیا لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەیه کە لە ماوەکانی ڕابردوو لەلایەن د. سالار عوسمان، بەرپەسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگەیاندرا بۆ فراوانکردنی ڕادیۆی شێخان و گۆڕینی بۆ (توڕی میدیایی شێخان) کە پێکهاتووە لە (وێب تیڤی، ڕادیۆ، گۆڤار، ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا).
هەکار هەرکی گوتیشی، “فراوانکردنی شێخان میدیا ئامانج لێی دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیانی سنووری قەزای شێخان و دام و دەزگا حزبی و حکوومییەکانە و هەنگاوێکە بۆ زیاتر پێشخستنی ڕۆڵی میدیا کە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و بەرپرسیار لە پرسە نەتەوەییەکان.
ههر لەوبارەیەوە، کاروان حاجی، بەڕێوبەری تۆری میدیایی شێخان گوتی، “کردنەوەی ماڵپهڕی شێخان میدیا ئامرازێکە بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەرشیفی دەوڵەمەندەی قەزایی شێخان، چونکە ئەمە یەکەم جارە ماڵپهڕێك لەم دەڤەرە دەست بە وەشان بکات و بتوانێت هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی دەڤەرەکە لە خۆی کۆبکاتەوە، پارتیش بە چەتری هەموو کوردستانییان ناسراوە و بەردەوامیش پاڵپشت و پشتیوان بووە بۆ ماف و داواکاری هەموو ئاین و ئاینزاکان.
https://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=150648
