بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (هەڵکەوت عەزیز)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، هاوبەشی خەمتانین.
هەڵکەوت عەزیز، یەکێک بوو لە پەیامنێرە دیار و چالاکەکان و، خزمەتی لە بواری میدیا بۆ هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و خزم و هاوکارانی و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٨ـی ٦ـی ٢٠٢٦
