شێخان میدیا
2026 تشرینی یەکەمی
داتا و زانیارییەکانی پڕۆژەی “هەژماری من”
پێشەکی
وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستانییان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی “هەژماری من” ـەوە دەستی کردووە بە پرۆسەی بەبانکیکردن بۆ بەدیهێنانی گشتگیریی دارایی بۆ هاووڵاتییان.
پڕۆژەی “هەژماری من” بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێریی بانکی ناوەندیی عێراق جێبەجێ دەکرێت و ئەم پڕۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات و دەبنە خاوەن ئازادیی زیاتری تاکەکەسی.
سوودەکانی پڕۆژەی “هەژماری من”
1. ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە کاتی دابەشکردنی مووچە.
2. دەتوانیت پارەی کاش لە هەموو ئامێریکی ATM ڕابکێشیت.
3. سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە داراییەکان.
4. لە سەرانسەری جیهان کاری پێ دەکرێت.
5. ئاسایشێکی زیاتری داراییت بۆ دابین دەکات.
بانکە تۆمارکراوکانی نێو پڕۆژەی “هەژماری من” و ژمارەی ATMـەکانیان
• ئاڕتی بانک 205 ATM
• بانکی جیهان 177 ATM
• بانکی نیشتیمانی عێراق 158 ATM
• بانکی ئیسلامی عێراقی 121 ATM
• بانکی بەغداد 30 ATM
• بانکی بازرگانیی عێراقی 21 ATM
• بانکی BBAC 6 ATM
یەکێک لە ئامانجەکانی پرۆژەی هەژماری من زیادکردنی ژمارەی ئامێرەکانی راکێشانی پارەیە (ATM) بۆ هەزار ئامێر، کە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ رێساکانی بانکی ناوەندی عێراق.
تاوەکوو ئێستا مووچەخۆران زیاتر لە 11 ترلیۆن دیناریان لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە وەرگرتووە و 62 ملیار دیناریش لە هەژمارە بانکییەکانی نێو پڕۆژەی “هەژماری من” ( تەنیا شەش بانک ) هەڵگیراوە.
وردەکاریی پڕۆسەی تۆمارکردن و دابەشکردنی کارتی بانکی
مووچەخۆری تۆمارکراو کارتی دابەشکراو وەرگرتنی مووچە بەشێوەی دیجیتاڵی ژمارەی ATMئامێری ڕاکێشانی پارە
1.14 ملیۆنکۆی گشتی %99 1.07 ملیۆن%94ـی مووچەخۆران کارتیان وەرگرتووەتەوە 1.02 ملیۆنبۆ مووچەی مانگی ئەیلوول، دەکاتە %90ـی مووچەخۆران نزیکەی 800 ATMلە 200 شوێنی جیاواز
وەرگرتنی مووچە بەدیجتاڵی بەپێی جۆری سوودمەندان
جۆری سوودمەند ژمارەی سوودمەند ڕێژەی سەدی
فەرمانبەری مەدەنی 398,293 %39.2
خانەنشین 313,844 %30.9
سەربازی 237,763 %23.4
بنەماڵەى شەهیدان 66,390 %6.5
کۆی گشتی 1,016,290 %100
وەرگرتنی مووچە بەپێی پارێزگاکان
پارێزگا ژمارەی سوودمەند ڕێژەی سەدی
هەولێر 422,130 %41.5
سلێمانی 372,194 %36.6
دهۆک 196,741 %19.4
هەڵەبجە 25,225 %2.5
کۆی گشتی 1,016,290 %100
پرسیارە باوەکانی پڕۆژەی “هەژماری من”
1- کەی دەتوانم بانکەکەم بگۆڕم؟
وەڵام: بەم نزیکانە، هەموو سوودمەندانی پڕۆژەی “هەژماری من”دەتوانن بانکەکەیان بگۆڕن بۆ هەر بانکێکی دڵخوازیان لەنێوان بانکە بەشدارەکانی پڕۆژەکە.
2- ئایا دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە دەتوانم کارتەکەم وەربگرم یان خۆم لە “هەژماری من” تۆمار بکەم؟
وەڵام: بەڵێ، تۆمارکردنی ئەو مووچەخۆرانەی هێشتا تۆمار نەکراون، لە بانکە گشتییەکان یان لە ڕێگەی یەکەی ژمێریارییفەرمانگەکانییانەوە بەردەوام دەبێت. تیمی “هەژماری من”یش بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو سوودمەندە تۆمارکراوەکان کارتی بانکیی خۆیان وەربگرن.
3- ئەگەر تووشی فێڵکاری بووم، چی بکەم؟
وەڵام:
• بە بانکەکەت ڕابگەیەنە، کارتەکەت ناچالاک بکە و داوای کارتی نوێ بکە.
• وشەی نهێنیی هەژمارەکەت بگۆڕە.
4- چۆن دەتوانم سوود لە خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکییەکان وەربگرم؟
وەڵام: هەر بانکێک خزمەتگوزاری و بەرهەمی بانکیی جیاواز پێشکەش دەکات. پەیوەندی بە بانکەکەتەوە بکە بۆ زانینی ئەو بەرنامە و خزمەتگوزارییانەی دەتوانیت سوودیان لێ وەربگریت.
5- ئایا دەتوانم ئامێری ڕاکێشانی پارەی (ATM) بانکێکی تر بەکار بهێنم؟
وەڵام: بەڵێ، ئەگەر ATM ـی بانکێکی تر بەکار بهێنیت، بۆ هەر مامەڵەیەک کرێیەکی ڕێژەی %0.04 وەردەگیرێت، کە لە 4,000دیناری عێراقی زیاتر نابێت.
6- چۆن دەتوانم شوێنی ئامێرەکانی ATM بزانم؟
وەڵام: سەردانی پەڕەی دۆزینەوەی شوێنی ATM ـەکان بکە.
7- چۆن دەتوانم لە خشتە و بەرواری دابەشکردنی مووچە ئاگادار بم؟
وەڵام: کەناڵی واتساپی هەژماری من لە هەر خولێکی دابەشکردنی مووچەدا خشتەکە بڵاو دەکاتەوە. بەشداریی کەناڵەکە بکە بۆ ئەوەی لە ڕێکەوتی دانانی مووچەکەت لە هەژمارە بانکییەکەت، هەروەها دواهەواڵ و پێشکەوتنەکانی پڕۆژەکە ئاگادار بیت.
بۆ یارمەتی و هاوکاریی زیاتر؛ پەیوەندی بە ناوەندی پەیوەندییەکانی بانکەکەت یان ناوەندی پەیوەندییەکانی “هەژماری من” بە ژمارەی 1991 بکە، یان سەردانی پەڕەی پرسیارە باوەکانی هەژماری من بکە.
