بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە
سروشت، ده‌نگ و ئاواز و ترپه و له‌رین و ژێ و ژین و ژیانه، ئه‌گه‌ر هه‌ر باران به نموونه وه‌ربگرین، پڕه له هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ی باسمان كردن، ئیتر ئه‌وه سروشت و خوڵقێنه‌رییه‌كانی، ئه‌وه سروشت و جوانییه‌كانی، كه ده‌كرێ لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین و جوانیی سروشت بكه‌ین به دوو جۆر جوانی: جوانیی بێده‌نگ و جوانیی ده‌نگدار، یانژی جوانیی بینین و جوانیی بیستن، كه مه‌به‌ستی ئێمه، لێره و له‌م ده‌لیڤه‌یه‌دا، پتر قسه‌كردنه له جوانیی دووه‌م، كه جوانیی بیستنه.
هێمنی موكریانی، ئه‌و شاعیره گه‌وره‌یه‌ی ده‌قه‌كانی پڕه له جوانی، پڕه له ده‌نگ و ئاواز، زۆر جوان یه‌ژی (به‌رد له به‌ردی بێته‌وه ده‌نگی هه‌یه!)، ڕاسته (هێمن) مه‌به‌ستی له‌و ده‌نگه ناڵه‌ی دابڕانه، لێ ناڵه‌كه‌ش هه‌ر ده‌نگه و دابڕانیش به‌شێكه له ژیان.
