Shexan media

سەرۆك بارزانی لە وتەیەكیدا دەفەرموێت : لەشەوی تاریكدا مانگە شەو دەردەكەوێت و قەدری دەزاندرێت

سەرۆك بارزانی لە وتەیەكیدا دەفەرموێت : لەشەوی تاریكدا مانگە شەو دەردەكەوێت و قەدری دەزاندرێت

جیگر رەشید هەركی

بۆتان دەركەوت كە پلەو پۆست پێویستیان بە سەرۆك بارزانیە، نەك سەرۆك بارزانی پێویستیان پێیە.
ئەوەی سەرۆك بۆ گەڵی كورد كردوویەتی و دەیكات بێوێنەیە و لە مێژووی جیهاندا نەبووە سەرۆكێك هێندەی جەنابی سەرۆك بارزانی خەمخۆر بێت بۆ گەلەكەی.
ئەوە سەڵمێنەری ئەوەیە كە پێگەی ئێستای سەرۆك بارزانی لە گشت پلەو پۆستێك گەورەترە و مەرجعیەتی جەنابیان پیشاندەدات، كە كێ لەكاتە تەنگ و سەختەكاندا بەهانای گەلەكەیەوە دێت و ناهێلێت مافی گەڵی كورد بنپێ بكرێت و كورد لە ژێر هەرەشەدا بێت، بۆتان ڕونبویەوە كە كاتێك دۆزی گەڵی كورد بكەوێتە مەترسی، كێ ئامادەیە قوربانی بدات و وەلات بە وەلات بگەڕێت و بەرگری لە ماف و شكۆی گەڵی كورد بیكات.

لە ئێستادا سەرۆك و وەلاتانی جیهان بۆ پرسی كورد گوێ لە سەرۆك بارزانی دەگرن و هەمووان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە كە بەبێ جەنابی سەرۆك بارزانی یەك كێشەی كورد چارەسەر نابێت.
هەروەها لای زوڕبەی سەڕكردە سیاسیەكانی وەلاتان پێیان وایە كلیلی چارەسەری كێشەی كورد و كێشەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەگشتی لای جەنابی سەرۆك بارزانیە.

بۆتان ئاشكرابوو كێ لەكاتی تەنگانەدا لەگەڵ ئێش و ئازاری گەڵی كورددایە و ڕێگرە لەوەی كورد بكەوێت.
بینیتان ڕۆژئاوای كوردستان و گەڵی كورد كەوتبووە چ بارودۆخێكی مەترسیدار كە خەریك بۆ دۆخەكە لەدەست دەربچێت، جەنابی سەرۆك وەك مانگی چواردە لەشەوێكی تاریك دەركەوت و كۆتایی بەو تاریكیە هێنا كە بەڕۆكی گەڵی كوردی ڕۆژئاوی گرتبوو . ئەمە نیشانەی خەمخۆری و مەرجعیەتی جەنابی سەرۆك بارزانیە كە بەبێ جیاوازی حیزبی و هەرێمی بەوپەڕی هێز و توانایەوە بەرگری لە مافە ڕەواكانی گەڵەكەمان دەكات.

ئەوەی جێگای سەرنجە كە 22 دەولەتی عەرەبی نەتوانن یەك دەبەی ئاویش بۆ غەزە بنێرن كە لە ژێر توپباراندابوو.
بینیتان جەنابی سەرۆك بارزانی لە ڕێگەی دەزگای خێرخۆازی بارزانی چ هاوكاریەكی بۆ براكانمان لە ڕۆژئاوا نارد و خۆی بە خاوەنی ئێش و ئازارەكانی گەڵەكەی زانی.
ئەمە منەت نیە، ڕاستیەكە كە دەبێت بگوترێت كە لە هەموو جیهان سەرۆكێك نیە وەك جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ گەلەكەی لە هەرچوار پارچە شەو ڕۆژی خۆی بكاتە یەك بۆ پاراستن و پەیداكردنی پشتگیری و هاوكاری بو گەلەكەی.
ئەوە ڕاستیەكی حاشا هەلنەگرە كە بە درێژای مێژوو ڕێبازی پیرۆزی بارزان خاوەنی دۆزی ڕەوای گەڵی كوردبوە و ئەو ڕێبازە دەتوانێت كورد بگەیێنێتە گشت مافەڕەواكانی.