ڕاگەیەندراوێک لە کازیوە میدیاوە
بە نیگەرانییەکی زۆرەوە، (کاروان کەلاری) بەڕێوەبەری کازیوە میدیا دوێنێ ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٥، بە شێوەیەکی نایاسایی و دوور لە هەموو نەریتێکی شارستانی و یاسایی، بێسەروشوێن کرا، بەڵام دوای بەدواداچوون دەرکەوت کە ناوبراو لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستبەسەر کراوە و لە زینداندایە.
ڕۆژنامەنووس کاروان کەلاری بەبێ بوونی هیچ بڕیارێکی دادگا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەستبەسەر کرا. جێگای داخە کە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نە خانەوادەکەی و کازیوە میدیا ، هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە پێ نەدرا.
بە توندی سەرکۆنەی ئەم کردەوە مەترسیدارە دەکەین، کە ئامانج لێی لێدانە لە ئازادیی کاری ڕۆژنامەوانی و پێشێلکارییەکی زەقی مافەکانی مرۆڤ و یاسای ڕۆژنامەگەرییە لە هەرێمی کوردستانە و، بەکارهێنانی دامودەزگا ئەمنییەکانە بۆ مەرامی سیاسی.
لە ئێستادا و دوای فشارێکی زۆری میدیایی بە سوپاسەوە بۆ (دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، سەنتەری میترۆ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئازادیخوازان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان) ڕۆژنامەنووس کاروان کەلاری ئازادکرا، هەر لێرەوە داواکارین و جەخت دەکەینەوە کە پێویستە کۆتایی بەم شێوازە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بهێنرێت.
کازیوە میدیا
٢٦ی ١١ی ٢٠٢٥
