د. ســـالار عوسمان
به‌رپرسى به‌شى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
(1)
زۆر جار هه‌ردوو چه‌مكی پرۆتۆكۆل و ئه‌ته‌كێت تێكه‌ڵ ده‌كرێن و به‌یه‌كه‌وه باس ده‌كرێن، ڕاسته ئه‌م دوو چه‌مكه پێوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان ده‌مدا لێك جیاوازن و نابێ به‌یه‌كه‌وه و به‌یه‌ك تێگه‌یشتن باس بكرێن.
پرۆتۆكۆل چه‌مكێكی سیاسییه، ئه‌ته‌كێت چه‌مكێكی ژیانییه، ڕاسته له نێو سیاسه‌تدا ژیان و له نێو ژیانیشدا سیاسه‌ت هه‌س، لێ كاری زانستخوازان و بیركه‌ره‌وه و نڤیسكاران ئه‌وه‌یه، ئه‌م وردی و وریاییه‌یان هه‌بێت و، ڕوون و ڕه‌وان لێكیان جیابكه‌نه‌وه و، له كوێش پێویست بوو، كه باس له پێوه‌ندیی نێوانیان بكرێت، ئه‌وا ده‌بێ به‌و تێگه‌یشتنه بێ، كه له بنه‌ڕه‌تدا جیاوازن.
ده‌ستپێك ویستم به‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌وه ده‌رازینكێك بكه‌مه‌وه بۆ قسه‌كردن سه‌باره‌ت به پرۆتۆكۆل.
(2)
كورد له‌م باره‌یه‌وه، مه‌به‌ستم پرۆتۆكۆله، به‌رهه‌می كه‌مه، ئه‌وه‌ی هه‌یه پتر وه‌رگرتن و وه‌رگێڕان و كۆكردنه‌وه‌یه، له زۆربه‌شیاندا كه‌وتوونه‌ته نێو ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه، هه‌ڵه‌ی له یه‌ك ڕوانگه باسكردنی پرۆتۆكۆل و ئه‌ته‌كێت پێكه‌وه و لێك جیانه‌كردنه‌وه‌یان، ئه‌گه‌ر وای دابنێین، هه‌وڵه‌كان هه‌وڵی سه‌ره‌تایین، ئه‌وا جێی ده‌ستخۆشین، به‌ڵام خۆ ده‌بێ ئه‌م پرسیاره‌یش له خۆمان بكه‌ین، دیدگای كوردی بۆ ئه‌م دوو چه‌مكه چییه؟.. كورد چۆن سه‌یری پرۆتۆكۆل ده‌كا؟.. كورد چۆن به‌رخورد ده‌گه‌ڵ پرۆتۆكۆلدا ده‌كات؟! ئه‌رێ به‌ڕاست ئێمه وه‌ك كورد جێ په‌نجه و شێوه و شه‌قڵ و شتڵی خۆمان نییه؟.. ئایا شتێكمان هه‌یه به‌نێوی خه‌سڵه‌تی پرۆتۆكۆلیی ڕه‌سه‌نی باپیران و، ئه‌گه‌ر هه‌مانه، ئایا توانیومانه بیگونجێنین له‌گه‌ڵ ئه‌م دنیا مۆدێرنه‌ی كه هه‌یه؟!..
دڵنیام له‌وه‌ی، كه مێژووی قووڵی كورد، نه‌ریته جوانه‌كانی، نه‌خش و نیگار و نیگا و ڕێوڕه‌سمه‌كانی پڕن له وێنه و واتا و واژه و وردیی كوردییانه، به‌ڵام چه‌ندمان خستۆته نێو ئه‌مڕۆ و كێ كاری له باره‌وه كردووه، ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن، به كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم: ده‌بێ سوود له كوردبوونمان وه‌رگرین و له‌گه‌ڵ نوێبوونماندا بیگونجێنین!..
(3)
له‌نێوان پرۆتۆكۆل و زماندا پێوه‌ندییه‌كی قووڵ هه‌یه، زمانی كوردی زمانێكی قووڵ و ماقووڵه، كه‌واته ده‌كرێ سوود له‌و نێوه‌نده زه‌نگینه وه‌ربگرین، نێوه‌ندیی نێوان زمان و پرۆتۆكۆل، ئه‌مه‌یش ئیشی وردی ده‌وێت، پتریش ده‌بێ زمان‌ناسان خۆیانی لێ بده‌ن، من دڵنیام ئه‌م زمانه كوردییه ماقووڵه‌ی خۆمان، كه وه‌ك زبده‌ی ئه‌ده‌به پڕه له ڕۆشنایی جوانیی ڕه‌فتار و كرده و نه‌وازشسازیی، خۆ ئه‌گه‌ر لێره‌وه پێشنیازی ئه‌وه بكه‌ین، كه قوتابیانی زمان، تایبه‌ت هی ماسته‌ر و دكتۆرا، له‌مباره‌یه‌وه توێژینه‌وه بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌و زه‌نگینییه‌شمان پتر لۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، زه‌نگینیی ئه‌وه‌ی، كه هه‌م زمانی كوردی زمانێكه پرۆتۆكۆلیانه‌یه، هه‌م پرۆتۆكۆل ده‌كرێ به‌و زمانه شیرینه‌وه نمایشكاریی بكات.
(4)
پرۆتۆكۆل بۆ ئه‌وه‌یه تا ژیان جوانتر بێت، كه‌واته ژیان، له نێویشیاندا بزاڤ و كرده سیاسی و دیپلۆماتییه‌كان پێویستییان به ڕێكخستن و جوانكردن هه‌یه، كه‌واته پرۆتۆكۆل جوانیخوڵقێنه، ڕێزگره، شكۆبه‌خشینه به هه‌مووان، نیشاندانی باشترینه بۆ باشه‌كان، چونكه میوان، جا هه‌ر كێ بێت، باشه، كورده‌واریی ئه‌وه‌ی فێركردووین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له نێو گرفت و گرژییه‌كانیشدا بین، میوان هه‌ر جێی ڕێز و شكۆ و خزمه‌تكردنه، كه دڵنیام كورد و زمانه‌كه‌ی، كورد و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی، كورد و به‌هاكانی پڕن له‌و جوانیخوڵقێن و جوانی به‌خشینه.
