Shexan media

ڕادیۆی شێخان؛ دوو ساڵ دەنگی متمانە نوسین ؛ علی خالۆ

شێخان میدیا

دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی ڕادیۆی شێخاندا تێدەپەڕێت؛ دوو ساڵێک پڕ لە هەوڵ، پیشەگەری و پابەندبوون بە گەیاندنی پەیامی ڕاست و خزمەتکردنی کۆمەڵگا.

لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا، ڕادیۆی شێخان هەوڵی داوە ببێتە دەنگێکی میدیایی باوەڕپێکراو؛ دەنگێک کە هاوسەنگی، بەرپرسیارێتی و نزیکی لەگەڵ هاووڵاتیان بنەمای کارکردنی بوون. ئەم ڕۆڵە میدیاییەش بە متمانەی گوێگران و ماندووبوونی ستافی کار بەهێزتر بووە.

بە بۆنەی دوو ساڵەی دامەزراندنی ڕادیۆی شێخان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی، هەموو ستافی کار و گوێگرانی بەڕێزی دەکەین، و هیوادارین ئەم دەنگە میدیاییە هەمیشە بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی ڕاستی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵگا.

دوو ساڵ متمانە، دوو ساڵ خزمەت… پیرۆز بێت ڕادیۆی شێخان.