شێخان میدیا
پەیڤێک :
چل وسێ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە ئەنفالی بارزانییەکانی قوشتەپەوە لە 31-7-1983 تاجینۆسایدی ئێزیدیانی شنگال لە 3-8-2014دا، لەگەڵمەرگەساتەکانی هەر(8 -هەشت)قۆناغی ئەنفال،لە ئەنفالی گەرمیانەوە تا ئەنفالی بادینان،بە کیمیا بارانکردنی بالیسان وشێخ وەسانان و هەلەبجەیشەهید وگوند وئاواییەکانی دیکەی کوردستان ، بە کارەساتی بۆردومانکردنیئۆردوگای زێوە لە 9-6-1985 وپانۆرامای مەرگ وخوێن و ئێسکوپروسکیکوردن لە سەردەمی نوێی جیهاندا لە جیهانگەرایی و” نانە فۆتۆی نێومانگیدەستکرد ”و ”زیرەکی دەستکرد” دا ، بە بەرچاوی جیهاندا ، لە بێ دەنگی و بێ ویژدانی وڵاتانی نەتەوە یەکگرتووەکان ورێکخراوەکانی un دا .
لێرە، تەنیا لە کوردستانی باشوور ، ئەنفال و جینۆساید. لە ئەڵمانیا هۆلۆکۆست1941-1945 ، لە ئەرمینیا جینۆسایدی ئەرمەنیەکان 1915-1917،لەکەمبۆدیاجینۆسایدی کەمبۆدییان -1979، لە ڕواندا ،جینۆسایدی ڕواندا 1994،لەبۆسنە ، جینۆسایدی بۆسنە 1992-1995وتا جینۆسایدەکانی نانکیک لە ژاپۆن‌و تیموری رۆژهەڵات لە ئەندنوسیا وگواتیمالا و دارڤۆ لە سودان دا. هه‌رچه‌ند سه‌یری ئه‌م كاره‌ساته دڕندە قێزه‌ونانەیمێژووده‌كه‌ین وله جۆر‌و شێوه و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانیان وورد دەبینەوە، ئامانج لێیان قڕکردنی مرۆڤ ونەتەوەی بندەست و بێ دەسەڵاتە ، بۆ باڵادەستبووان . هەر بۆنموونە کەلە مانا و واتای (ئەنفال و جینۆسایدی کورد) و(هۆلۆکۆست و جینۆسایدی جوولەکە) وورددەبینەوە دیقەت هاوواتەیی ونزیكی مانا و واتاکانی دەدەین هۆلۆكۆست: به مانای ” قوربانی دان بە ئاگر ،سووتان لە پێناو خودا ” و جینۆساید : بەمانای ” لەناوبردنی ڕەگەز، نەتەوەدێیت.”
لێرە وە بۆمان ڕووندەبێتەوەهه‌ر دووكاره‌سات دوو دیووی یه‌ك پرسن وكه‌یسێكییه‌ك لاپەڕەن وبه‌مه‌به‌ستی تواندنه‌وه وله‌نێوبردن وقڕکردنی ره‌گه‌زوتوخمناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كانی دونیایە له‌سه‌رده‌می جیاوازدا پیاده‌كراون .
هۆلۆكۆست ، ئه‌وكاره‌ساته كۆمه‌ڵكوژییه‌یە دژبه جووله‌كه ئه‌نجامدرا. گه‌وره‌ترینجینۆسایدی سامناکە ، له‌مێژووی نوێ‌دا له‌نێوان ساڵانی 1939-1945 روویداوه نه‌ك هه‌رته‌نیا له‌به‌رژماره‌ی بێشووماری قوربانییه‌كه كه‌خۆی له نێوان 6 ملیۆنجووله‌كه و4 ملیۆن خه‌ڵكی ترده‌بینییه‌وه و کە هیتلەر و نازییه‌كان به (قه‌ره‌ج وكه‌مئه‌ندام وكه‌سانی بێ بایه‌خ وگه‌جه‌روگوجه‌ر)ی نێوكۆمه‌ڵگا ناویانی دەبرد به‌ڵكوله‌به‌ر ئه‌وەیەکەیەکەم كۆمه‌ڵكوژی مرۆڤایه‌تیی سه‌ده‌ی بیسته‌مە لەجۆرو چەشن و شێوازی ئەنجامدانی دوای ئەو جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان دێیت كه‌به‌وشێوه دڕندایەتییەوه ڕووبەڕوو و دژ بە مرۆڤ وگەل ونه‌ته‌وه‌یەك له نه‌ته‌وه‌كانیكۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دەبێتەوە .
هۆلۆکۆستی جوولەکەکان و جینۆساید و ئەنفالی کوردان :
هه‌ردوو پرۆسه دڕه‌نده سامناكه قێزه‌ونه‌كه ،(هۆلۆكۆستی جوووەکان و جینۆسایدی كوردان )لاپه‌ڕه‌یەكی مێژووی پڕله قینی شۆفینی و نازیدادڕەندەترین كرده‌وه‌ی مێژووی فاشیزم ودیكتاتۆریزمن. کەلە ئەنجامدانیانداوورده‌بینه‌وه چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شیان لێوه ده‌خوێنییه‌وه:
ئه‌وه‌نده‌ی بشێ بۆئێره و بۆ ئەم وتارە ، باری سه‌رنج دەخه‌ینه سه‌ر ئه‌م چه‌ندلایەنانە
یه‌كه‌م :هۆلۆكۆست كه به‌مانای سوتاندنی مرۆڤ،یا قوربانی دان به ئاگردێچەمک ومانای مه‌به‌ستدار‌ی ئایینییه ،له میسۆلۆگیای كۆنه‌وه وه‌رگیراوه و ڕه‌گێكی ئایینی هه‌یه وله بنه‌ره‌ته میسۆلۆگییایه‌كەیە‌وه بەمانای “پرۆسه‌یسووتاندنی مرۆڤ له پێناوخودا” دێ .
داهێنانی وشەی هۆلۆکۆست بەرهەمی فابریقه‌ی پڕۆپاگەندە و میدیایی ئه‌دلۆفهیتله‌ری فاشی ئەڵمانی و پارتی كرێكارانی سۆشیالیستی نازیهیتله‌روگۆڵبزی وه‌زیرە پرۆپاگەندە و دەنگودۆرچییەکەیە ، ئه‌م وشەیەیان وەکناوونازناوی ئەو تاوانە (هۆلۆكۆست- سووتاندنی جه‌سته) بۆ پرۆسه جینۆسایدكردنی جووه‌كان به‌رهه‌م هێنراوه . جووەکانیش لە تێگەیشتنی نازیەتدا گەجەرو گوجەرن و بوودەڵەترین مرۆڤی سەرزەوین شوێنیان تەنیا ئاگردان و سوتاندنە لە پێناوخاوێن بوونەوەی ژینگەی مرۆڤە مەزنەکان …!! > sarbast: ئه‌نفالی کوردان لاپه‌ڕه‌یه‌كه له پرۆسه‌ی جینۆساید كردنی كورد وگه‌لیكوردستان ئه‌ویش له چه‌مك و مانای ئاینیی یه‌وه ، به مه‌به‌ست و واتاوه وه‌رگیراوه و مەبەست لێیی :بەکافرکردنی کورد بووە وله ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزه‌وه ، له فابریقه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیست وهزری شۆفینی عەرەبەوەبه‌رهه‌م هاتووه و 43 ساڵ به‌رلە ئه‌مرۆ بە ئەنفالکردنی هەشت هەزار-8000 پیاوی پیرو گەنجی بارزانی لە لەتەمەنی نۆساڵی تا نۆهەت ساڵی لە قوشتەپە و هەریرو کۆمەڵگا زۆرەملێکانی ترەوە بە زۆرەملێ راپێچی بیابانەکانی باشووریعێراقی کردن و لەوێ دڕندانە کۆمەڵکوژی کران . وەک بێژەرە دەم شڕە بەشانازییەوە، بەناوی مەجلس قیادە سەورە ڕاشکاوانە لەسەر شاشەیتەلەفزیۆندا گوتی : ڕەوانەی دۆزەخ کران . مەبەستی بێژەرە دەم شڕە کەیتەلەفزیۆن و میدیای هزر شۆڤینی بەعس و تۆتالیتاریەتی عەرەبی ئەو هەشتهەزار بارزانییە بوون کە لەسنووری پارێزگای هەولێر لە بەرەبەیانی 31-7-1983 رەشبگیری کران لە قۆناغی یەکەمدا دوای وەرگرتنی خوێن لێیانقڕکران و کۆمەڵکوژی کران . پاشان دوای پیاده‌كردنی به هەر 8( هەشتقۆناغەکەی ئەنفال ) بە به یاننامه‌یێك له (مجلس قیاده‌ی سه‌وره‌ی عێراق) ه‌وه دیسان بێژه‌ره ده‌مشڕه هه‌رزه‌گۆكه بێباكانه وبه‌شانازییەوە ڕایگەیاند:
بسم الله الرحمن الرحیم
( یسالونك عن الانفال قل الانفال لله والرسول فاتقوا الله واصلحوا ذات بينكم..تد)
مامۆستا هه‌ژار، هه‌ژاری موكریانی ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته‌ی (الانفال )ی به‌م جۆره وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌رزمانی كوردی:
( له‌مه‌ڕ ده‌سكه‌وتی جه‌نگه‌وه لێت ده‌پرسن ، بێژه : تاڵانی دوژمنان بۆخودا و بۆپێغه‌مبه‌ره . ئه‌گه‌ر بڕواتان هێناوه ، ئێوه ترس و له خودابێ و له‌ناوخۆتاندا پێكوه‌رن ، به‌رفه‌رمانی خوداوپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بن )
هه‌روا كه‌وته‌وه، ئه‌وێ رۆژێ 43 ساڵ پێش ئێستا ئه‌نفالچییه‌كان به‌ر فه‌رمانیشۆڤینییانەی سه‌ركردایه‌تی عێراقی حزبی به‌عس بوون و،(زاته به‌ین -بەرفەرمان بوون )ی خۆیان كرد وهێرش و په‌لامارو شاڵاوی ئه‌نفالیان قۆناغبه‌قۆناغ بۆ باشووری كوردستان، له‌گه‌رمیانه‌وه بۆكوێستانی گه‌لی باڵنده‌وروباری روویێ شین برد . له دواقۆناغی ئه‌نفالیشدا كه ئه‌نفالی هه‌شته‌مینەوئەنفالی بادینانەو به ( خاتمه انفال) ناونرا، به ئایه‌ت وكتێبی پیرۆزی موسلمانان، مرۆڤی سفیلی كوردی موسلمان و غەیرە موسلمانیان به موڵك و ماڵه‌وه ئه‌نفالو جینۆسایدكرد .
هەمان مەرگەسات لە پرۆسه‌ی هۆلۆكۆستی جووله‌كه ، به‌رله راگوێزان وكوشتنیبه‌كۆمه‌ڵ وسوتاندنی جه‌سته‌یان له نێوئه‌وئاگردانه زه‌به‌لاحانه‌ی له وڵاتی پۆلۆنیاوئه‌وروپایی رۆژهه‌ڵات له چیكۆسلۆفاكیا وئوكراینا و لاتیفیا ولیتوانیا وبیلاروسیادا بۆئه‌و مه‌به‌سته سازوئاماده‌كرابوو، له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 1939 له به‌رلینه‌وه سه‌ره‌تا به وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ساپۆرتی كه‌سی جوله‌كه‌كان ومۆرلێدانوئاماژەدان به پیتی ( ل) مەبەست لێی جیاكردنه‌وه‌یان بوو له خه‌ڵكی دی و له قۆناغی دووه‌مدا ، بە هێرش وپه‌لا‌ماردان و كوشتن وبڕین وتاڵانكردنی ( جه‌سته‌یی وبایۆلۆجی وئابووریی ) یه‌وه ده‌ستی پێكرد.
له‌وپرۆسه به‌دناوەی كه‌به‌ناوی (شه‌وی شكاندنی جامخانه‌كان – جامخانەیکۆگا بازرگانییەکانی جوولەکەکان لە وڵاتانی ئەوروپا ) ناسراوه ، جگه له كوشتوبڕین نزیكه‌ی 7000 حه‌فت هه‌زارسه‌روماڵ وكۆگاو دوكان‌و ناوەندی بازرگانیجووه‌كان فه‌رهود كران وبه‌تاڵانبردرا…
لێره‌ش له كوردستاندا پرۆسه‌ی به‌دناوی جینۆسای،د به‌م شێوه‌یه بووه، هەردەڵێی
شه‌وی شكاندن و به‌تاڵانبردن و شه‌وی ره‌شبگیری ورۆژانی راگوێزانیكوردانی فه‌یلی به‌غدایه ، كه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی رێككه‌وتنی مێژووی یازده‌یئازاری ساڵی 1970دابه‌عس به‌رامبه‌ركورده فه‌یلییه‌كانی به‌غدا پیاده‌ی کردوو56 ساڵ بەر ئەمرۆ 40 هەزار کوردی فەیلی بۆ ئێران راگوێزران و. پاشانلەساڵی 1980 بەفرمانی ژمارە 666 (مۆری ته‌به‌عییه ی) ئێرانی فارسیمه‌جووسی لە ڕەگەز زنامەیان دراو مافی هاوولاتی بوونیان لێ سەنرایەوە و دەست بەسەر تەواوی موڵک و ماڵ و کۆگاو بنکەی بازرگانی و کار‌و پیشەییانداگیرا، لەکاتێکدا کوردە فەیلییەکان لە نێو پێکهاتەو توێژەکانی بەغدا چاپوک و بازرگان و پیاوی کار‌و دەوڵەمەندو سەرمایەدارو خاوەن کار‌و هزری نیشتیمانی‌و نەتەوەیی بوون بەسەدەهایان لەریزی شۆڕشی ئەیلول و لەسەرکردایەتیپارتی دیموکراتی کوردستاندا لە خەبات و تێکۆشان دا بوون . > sarbast: هه‌روا (شەوی شکاندنی جامخانەی دوکان و کۆگاکانی جوولەکەکان ) هه‌روەک (شه‌وی ره‌شبگیری ولێكدابڕاندنی پیاوانی بارزانییەکانە له نێوماڵوخانه‌واده‌یان)د) 42 ساڵ بەر لە ئەمرۆ ،له‌كۆمه‌ڵگای قوشته‌په له شه‌وی 31-7-1983 وله هەریرو كۆمه‌ڵگایه زۆره‌مڵێ یه‌كانی دیكه و دواتریش كوشتنیبه‌كۆمه‌ڵی 8000 هه‌شت هه‌زاریان و بۆ جاری دووه‌م به‌جینۆساید كردنه‌وه‌یانله‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. شەوی
(ره‌شبگیری قوشته‌په) ورۆژانی( گرتن ویه‌خسیكردنیی جه‌مه‌دانی سووره‌كان-بارزانییەکان ) له پارێزگای هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری دا بۆهه‌رپیاوێكی بارزانی و غه‌یره كه ( جه‌مه‌دانی سوور)یان له‌سه‌ر بوو، هێما و واتای بارزانی بوون و کورد بوونی ده‌گه‌یاند،هێما وواتای شەرەف وکوردستانی بوونی دەگەیاند، ئەمپرۆسەیە .
جینۆسایدی دووه‌می ئه‌وهه‌شت هه‌زاربارزانییه سفیلانه‌یه، دوای راگوێزانیان له بارزانه‌وه به‌زۆره‌ملێ به جینۆسایدی دووه‌م دێت كه به‌زۆره‌ملێ له زێد‌و واریخۆیان راگوێزران وله‌كۆمه‌ڵگای- سه‌ربازگه‌ی عه‌سكه‌رتاری قوشته‌په و هەریرو بەحرکەو دیانا ..تد نیشته‌جێ كران .
ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌رله‌و كۆمه‌لگا عه‌سكه‌رتارییه‌ی نازییه‌كان ده‌چێ كه له وڵاتانیئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی جینۆساید‌كردن و هۆلۆكست دروست كرابوون
هزر، هه‌مان هزری نازیه‌ت و شۆفینیه‌تن ، نه‌خشه‌و پلان هه‌مان نه‌خشه‌و پلان ،ئامانج و مه‌به‌ستیش هه‌ر هه‌مام ئامانج و مه‌به‌ستن .
كه‌دیقه‌ت له‌م پرۆسه نامرۆڤانه دڕنده و سامناكه ده‌دەین و له شێوەو شێوازیپیاده‌كردنیان وورده‌بینه‌وه ،ئه‌م ده‌سته‌واژانه ( شه‌وی شكاندنی جامخانه‌كان ، لێدانی مۆری پیتی لام ، شه‌وی راگوێزانی فه‌یلییه‌كان و لێدانی مۆری ته‌به‌عییه ، شه‌وی ره‌شبگیری قوشته‌په وبەحرکەو هەریرو دیانا و به‌رۆژ به‌دواداچوون و گرتن و یه‌خسیركردنی جه‌مه‌دانی سووره‌كان ، جینۆسایدی شنگالوبەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئێزیدییەکان و بەکەنیزەکردنی کچانیڕووسووری ئێزیدیان بەهۆی کوردبوون و بیروباوەڕی ئول و ئایینیانەوە ، ئەنفالهەر لەگەرمیانەوە تا بادینان بەهۆی کورد بوونەوە ، شێخ وەسانان و بالیسان و هەڵەبجە هەر بەهۆی کورد بوون و فاکتەری نەتەوەییەوە ) هه‌موو مانا‌و واتایخۆیان هه‌یه ، كۆدی ڕە شبگیری و ڕێشەکوژی و ئەنفال و جینۆسایدن و له‌باگراوه‌ندی ئه‌م كۆدانه‌دا مه‌رگه‌ساتی دڕندانه‌ی مرۆڤایه‌تی لێده‌خوێندرێته‌وه، هیچیان لەجینۆسایدی ئەرمەنییەکان کۆمەڵکوژی بۆسناوهەرسک،کۆمەڵکوژی ڕواندا،کۆمەڵکوژی میانمار،کەمترنین وبەئازارتروکارەسات بار ترننین ، بەڵکو لەهەندێ جومگەی جێجەجێکردنیاندا جینۆسایدوئەنفالەکانی کوردستان جەرگبڕتر وکارەساتترینیانە .
له‌م دووخاڵه هاوبه‌شه‌وه ده‌وه‌ستین ،خاڵی هاوبه‌شی تر زۆرن له مێژووی زوڵمسته‌می فاشیه‌ت ودیكتاتۆره‌كانی جیهاندا باسه‌دان وهه‌زاران لاپه‌ڕه‌بن ، بەڵامیه‌ك ڵاپه‌ره و یه‌ك ناونیشان كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش بریتییە لە :
دیكتاتۆره‌كان و شۆفینیزمەکان له هه‌رنه‌ته‌وه‌یێك و‌سه‌ربەهه‌رئایینێك بن ،دوودیوی یه‌ك دراون ، هەموویان وەک یەک هەڵگری هزری شۆڤینین ، دژی كه‌مینه و سه‌روه‌ت و سامان وجوانی و خۆشگوزه‌رانی و دیموكراتیه‌ت و پێكه‌وه ژیانی
مرۆڤەکانن . ئه‌وان دیکتاتۆرو شۆفینیزم و نازیەت و داعشییەکان له هزرو بیروهۆشدا سه‌قه‌ت وگه‌وجه و نه‌فامن ،چاویان به پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شی مرۆڤانه‌یكۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌ڵنایێ ، بوده‌ڵه‌ن وله نێو جه‌هلی موڕەکەبی له‌خۆباییبوونی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه وهزرو هێزی نه‌ته‌وه‌یی شۆفینییه‌وه له پێستی خۆیانده‌رده‌چن و له‌خۆبایی ده‌بن و له خۆبه‌زڵزانییه‌وه ده‌ڕواننه به‌رامبه‌ر وئه‌وانی تر.
هەرواش بوو ئەوهزر فاشیستانە هەڵگری جەهلی موڕەکەبی بیابانەکان بوون ،كورد وگه‌لی كوردستانیان بەچاوێکی کەمەوە سەیردەکرد و بەگاڵتە پێکردنەوەلێیان دەڕوانی .
بۆیە له‌دوای ساڵی 1975 وه حزبی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌غدا،كوردی کوردستانی بە ( شیمالونا ئه‌لحه‌بیب) و به كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌زانونه‌فامی (هیچ وپوچ وگه‌وجه وجه‌یب ولعه‌میل و خه‌وه‌نه وعوسسات ) لەمیدیاکاندا ناوزەدی
کردبوون .
ئێستا وا له ته‌مه‌نی 43 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا، 12 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزیدیانیشنگال دا ، 23 ساڵە له نێوئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراقی دوای رژێمیبه‌عس دا دەژین و كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال وكیمیاباران وجینۆسایده‌كانی دیكه‌یكورد،له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی به‌غدا، هەندێکیان به‌تاوانی نیوده‌وڵه‌تیناسێندراون، هەندێکیشیان پشت گوێ خراون . لە تەواوی کەیسەکاندادەسەڵاتی بەغدا و ئەقڵی عەرەبی عێراقی دەسەلاتدار مێشیش مێوانیی نییە .
دوای ئه‌وه‌نده ساڵه هه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌ستی به‌غدا بین ..؟ یا خۆمان كارێبكه‌ین و بۆسارێژكردنی زامی قووڵ و پڕله‌ژانی كوردستان رێگەچارەیەکی دیکەبدۆزینەوە وکەیسی جینۆساید باشترجوولەپێ بکەین ؟ > sarbast: ئه‌ی چی بكه‌ین ،چ نه‌خشه رێگایێك بگرینه به‌ر، وه‌ك جووله‌كه هۆلۆكۆس، بیكه‌ینه كه‌یسێكی نێو ده‌وڵه‌تی وله‌سایه‌یدا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆمانی پێدامه‌زرێنیین.؟
دوای 23 ساڵ له‌ته‌مه‌نی عێراقی تازە،عێراقی دوای رژێمی رەشبگیریدیكتاتۆری به‌عس هه‌ر چاومان له‌وه‌بێت به‌غدا قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد بكاته‌وه ..؟ كه ساڵانە هه‌ر لە پێناو وتاردان و بۆ میدیانمایشی دەکاو فریومان دەداولەوڵاوەش حەشدی شەعبی شەنگالداگیردەکات،وتەعریب وتەشەیوع بۆ ئێزیدیان دێنێ ، لە پەلکانە وکەرکووکدەوروبەری، خانەقین ودەوروبەری تەعریب وتەشەیوع وراگوێزان و سوتماکیخاک و بەروبوومی کشتوکاڵی کورد بۆنسۆی دەگاتە ئاسمان . داعشی شنگالی 2014 و پۆست داعش :
لە پۆست داعشدا به‌غدای دوای 2003، بودجه و موچه‌ی لێبرین، له (پردێوسحێلا) گه‌مارۆی داین وبه له‌شكركێشی وهێڕشی بێ ئه‌مان وگەلەکۆمەکیئەم وئەو،گەر بۆیان بلوابوایه وگەربازووی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان وخه‌ڵكیشۆڕشگێرو خۆراگری كوردستان مەردانە لێیان نەهاتبانە دەست و قەپۆز و ملیان نەشکاندبان ئه‌نفالێكی دیكه و جینۆسایدێكی دیكه و كۆمه‌لكوژییه‌كیدیكه‌یان ئەنجام دەدا..؟ نە
ئه‌ی ئه‌وه هه‌ر داعش و ماعشەکان نه‌بوون له‌سه‌رده‌می عێراقی تازه‌ی دوایسه‌دام حوسێن، له‌سه‌رده‌می مالكی و عه‌بادی دا جینۆسایدی شه‌نگاڵ و ئێزیدییه‌كانیان بە رۆژی ڕووناک ، له‌رۆژی 30-8- 2014 ئه‌نجام دا ..؟
دوای جینۆسایدی شنگال و ئەزیدییەکان چاوه‌ڕێی چیتربین ..؟ لە عیراقی نوێ‌دا، کەتا ئەوساتەش وەک پێویست ددان بە بوونی کورد‌و کوردستانی بوونیهەرێمی کوردستان و مرۆڤ بوونی تاکی کورد نانێ و بوودجە ومووچەی دەبڕێو ناینێرێ و بێ باکانە سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕە و دەکات.
بە گەڕانەوە بۆ مێژوو، بۆیەکەم جینۆساید ،له ساڵی 1933وه له‌شۆڕشیبارزانه‌وه، له‌وێرانكردن وسوتماکردنکردنی زیاترله 40 گوندی ئەو دەڤەرەوە ئەوجینۆسایدە، لەو ساوە کە به‌هاوبه‌شی وبه‌ده‌ستی سوپای به‌ریتانی وعێراقه‌وه ئەنجامدراوە تا جینۆسایدكردنی ئێزیدییەکان له 2014 به‌ده‌ستی داعش وماعشەوە واده‌بێتە ( 89 ساڵی)ته‌واو لەمێژوو وتەمەنی 101 ساڵەی وڵاتی بەناو عێراق دا
لەوولاتە بەزۆرلکێندراوەدا هه‌رنه‌ته‌وه‌یی كورده و هه‌رخاكی كوردستانه بەهەمووجۆروشێوازێکەوە :ڕادەگوێزرێ و بەزۆرەملێ لەسەرزێدی باپرانی هەڵدەقەندرێو، به‌عه‌ره‌بكردن ،به ره‌شبگیری وكۆمه‌ڵكوژی، به‌زینده‌به‌چاڵ كردن ،به روخاندن و وێرانكردنی گوندوئاوایی وكوێر كردنه‌وه‌ی كانی وكانیاو سوتاندنی ره‌زو باغ به سوتماكردنی خاك وتا كیمیابارانكردن وئه‌نفالكردنی لە ساڵی 1933 – 1934 وەسه‌رده‌م دوای سه‌رده‌م ، قۆناغ به‌قۆناغ به به‌رنامه ، ئەنفال و جینۆساید ده‌كرێن
ئه‌رێ هه‌تا كه‌ی هه‌ر مه‌حكومی راگوستن ،به‌عه‌ره‌بكردن،ره‌شبگیری و قڕ کردنوكۆمه‌ڵكوژی وزینده‌به‌چاڵكردن،كیمیا باران وئه‌نفالكردن وجینۆساید وتەشەیوعکردن و داعش وماعش بە گژ وەنان بین ..؟ ئەرێ تاکەی کچانی ڕوو سووریکورد بەتاڵان ببردرێن و جگە لە فرۆشتنیان ئەم دەست وئەو دەستیان پێ‌بکرێ..؟
وا داعشمان بینی و واپۆست داعش‌یش ده‌بینین ، تاكه‌ی مه‌حكومی ناته‌بایی و دوو به‌ره‌كی و چاوله‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌وبین وکەچی مه‌زنێتی وگه‌روره‌یی وپیرۆزیو ته‌بایی و یه‌كریزی خۆمانمان پێ گرنگ نه‌بێ ..؟
ئاشی جینۆساید و ئەنفالمان بینی ، ئەنفالی داعشمان بینی بەهەمووشێوەکانی جەستەیی و دەروونی و کەلتووری و ئابووری و جوگرافی دەمانهاڕن. داعش و پۆست داعشی شنگالمان بینی ، ڕەشبگیری بارزانییەکان و ئێزیدییەکانمان بینێ ، سەدان منداڵی چاوگەشمان لە هەلەبجە بەتەنیا جێهێشت . چەندین ساڵە لەلایەن حوکمداریەتی بەغدا، ئەتکدەکرێن ، پەتکدەکرێن . كه‌یفی چیمان به وان بێ .؟ تاكه‌ی چاومان له‌ده‌ستیئه‌م و ئه‌و بێ .؟ئەوانە چ جۆرە
شانازییەکن ..؟ ئەی کەیفی چیمان بەخۆمان بێ.؟ئەی ئێمەشانازی بەچیخۆمانەوە بکەین ..؟ بەیەکگرتوویی.؟یەک دەستیمان.؟بەبرا لەپشت برایمان ..؟بەیەکریزی وتەبایی و یەک گوتاریمان ..؟
جووەکان ،چه‌نده‌هۆشمه‌ندبوون ،چه‌نده یه‌ك ده‌ست وته‌با ویه‌كریزو چه‌ند زوو به‌خۆهاتنه‌وه ، چەند زوو بەزوو برینە قووڵەکانیان سارێژ کرد . ئەوان وێرای
ئه‌وه‌ی له‌چه‌ندین نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی وڵاتانی ئه‌وسه‌ر و ئه‌مسه‌ری دونیایێده‌ژیان وزۆر دوور بوون له‌یه‌كتری ،له دوورییاندا كیشه‌وه‌رییان نێوان بووكه‌چیهۆلۆكۆست وجینۆسایدی هزری فاشی ونازییانەی هیتلەر هەموویانی لە ژێر
چه‌تری ده‌وڵه‌تی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی جوو كۆكرده‌وه.
خۆ ئێمه‌ی كورد ، گاڵتەمان بە جوولەکەش دەکرد ، ئەوەی ترسنۆک با دەمانگوت:- دەڵێی جووە . > sarbast: ئەوساو ئێستایش ئێمە ئه‌وه‌نده‌ی جوولەکەکانی دونیایێدوورنین له‌یه‌كتری نێوانی هه‌ولێر وسلێمانی ، هه‌ولێرو مه‌هاباد ،هه‌ولێرودیاربەکر، هەولێر وقامیشلو ،دووكاژێرو چوار كاژێرو شه‌ش كاژێرو هه‌شتكاژێره و هه‌موو له‌نێو ئه‌و بستۆكه‌یه، وه‌ك هێمنی شاعیرگوته‌نی :” دوژمن ناویناوه سنوور” . سنووری
چی له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیای راگه‌یاندندا كوانێ سنوور..؟ گه‌ر خۆمان خۆمانسنووردار نه‌كه‌ین و نه‌بینه گۆشه‌گیری مه‌رگه‌سات و كاره‌ساته‌كانمان هه‌ر له نیو(بازنه وکەوانەی قوربانییه‌كانی جینۆساید‌و ئه‌نفاڵی بێگانه كرده و ئازارچەشتەی شه‌ڕی خۆكرده‌یین) بێ ئاگا له‌خۆمان سه‌ره‌ئه‌نجام ده‌بین به ( نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌روون نه‌خۆشی سادی، مازۆخی،ماسۆشی،چێژوله‌زه‌توەردەگرین له خیانه‌ت و بەر پێنەدان، کەواسووری بەر لەشکری ئەم و ئەو و ته‌عریبكردن، ته‌فریسكردن، ته‌تریككردن وتەشەیوع کردن، راگوێزانهه‌مووشێوه‌كانی جینۆساید و ئەنفال). بێ ئاگا لە خۆمان له‌تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست وته‌ندروسته‌وه، ده‌بین به تاك وكۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌روونپه‌شۆكاوی شپرزه‌ی خەمۆکی نەخۆشی پڕبێژی زۆربڵێی بێکرداری عەمەلمەندەئاسای تاک و کۆی نادروست و ناته‌نده‌روستی مازۆخی و
ده‌بێ له‌مه‌ودوا هەموو تاک و لایەنێک لەگەڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندارژتر كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه‌یسی جینۆساید‌و ئه‌نفال به‌نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
بە جیهانی كردنی پرس و كه‌یسی ئه‌نفاله‌كان وجینۆسایدی كوردستان هۆكارێكی گرنگن بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی پته‌ووچه‌ترێكی به‌هێزینێوده‌وڵه‌تی بۆ بنیادو دروستکردنی کۆڵەگەی دەوڵەتسازی و ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ.
ئێمەی کورد تا ئێستا بای چوار دەوڵەت قوربانیمان داوە و ئەنفال وجینۆسایدکراوین کەچی هەرسەربەخۆ نین و خەون بە ئازادی ورزگاربوون لە ژێردەستەیی عەرەب و فارس وتورک دەبینین ئەوە چ کارەساتێکە لە مێژوودا ، کوردئاوا لە نێو بازنەی داخراوی بچوکبوونەوە و خۆ خواردنەوە دا بژی. دەپرسین تۆبڵێیی کورد ، هەر لە بەرەبەیانی مێژووی خۆیەوە ئاوا هەردەم دەم خۆخۆرونەبووبێ و تا ئاوا پرۆژەی قڕکردن و ڕەشەکوژی و ئەنفال و جینۆساید نەبێ ..؟ هەولێر 1-8-2026
