بروسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان بەڕێز/ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی پارێزگارانی کوردستان، بەبۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز، ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین؛ هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە کار و چالاکییەکانتاندا. لەم دەرفەتەدا، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هاوکاری و هەماهەنگیی نێوانمان، بۆ بەرەوپێشچوون و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و تەبایی لە نێوان پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا، لە پێناو دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ هاووڵاتیان. جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرکەوتوو بن. مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦