Shexan media

زیرەکی دەستکرد و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا

زیرەکی دەستکرد و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا

نوژەن محمد خدر

لە سەردەمی ئەمرۆدا ، زیرەکی دەستکرد (AI) ) بووەتە یەکێک لە کاریگەرترین داهێنانە تەکنەلۆژییەکانی سەدەی بیست ویەکەم.جۆرو کاری پیشەسازییەکانی گۆڕیوە وبەرهەمهێنانی باشتر کردووە و شێوازی پەیوەندیکردنی خەڵک و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و هەواڵی بە شێوەیەکی ئاسان و هەرزان بۆ هەمووان دەستەبەر کردووە . سەرەڕای ئەم دەستکەوتە سەرنجڕاکێشانە، فراوانبوونی و خێرای گەیاندن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی لەسەر بنەمای پرەنسیپ ە ئیتیکدا بە تێچووەکی کەمی ئابووری هێناوەتە ئاراوە. لە کاتێکدا زۆرێک لە زانایانی بواری تەکنەلۆژیا و میدیا بە گشتی جەخت لەسەر سوودەکانی دەکەنەوە، بەڵام نابێت دەرئەنجامە نەرێنییەکانی AI بەکەم سەیر بکرێت. لە کاتێکدا بەمەست بۆ کاری نەرێنی بەکاردێیت و دوور لە ئیتیک و بەها کۆمەڵایەتییەکان دەخرێتە بەردەم مەرام و مەبەستی دیاریکراو.

کێشەو گرفتی زیاتری ( AI) لەوەدا خۆی دەبینێتەوە ئەگەر بەبێ ڕێکخستن و لە دەرەوەی دیسپلین ، دوور کاریگەری چاودێری ئەخلاقی بمێنێتەوە، ڕەنگە کێشە وسەر ئێشە دروست بکات ، نەک چارەسەر بۆ کۆمەڵگەی مۆدێرن. بۆیە یەکێک لە نیگەرانییە هەرە گرنگەکانی دەوروبەری AI کاریگەرییەکانیەتی لەسەر دامەزراوەکانی ئامێرە زیرەکەکان و سیستەمی ئۆتۆماتیکی تادێت جێگەی دەستی کرێکارانی مرۆیی دەگرنەوە لە بواری بەرهەمهێنان، گواستنەوە، خزمەتگوزاری کڕیاران، ڕۆژنامەگەری و تەنانەت کەرتە پیشەییەکانی وەک یاسا و چاودێری تەندروستیش. لە کاتێکدا ڕێکخراوەکان هەوڵی کەمکردنەوەی تێچوونەکان و زیادکردنی کارایی دەدەن، ملیۆنان کارمەند ڕووبەڕووی مەترسی بێکاری و لەدەست دانی کارو کەمبوونەوەی ئاسایشی کارو بەرهەم دەبنەوە کە جۆرێکە لە نامۆبوونی تەکنەلۆژیی نەک هەر هەڕەشە لە بژێوی تاکەکان دەکات بەڵکو نایەکسانی ئابووری لە نێوان ئەوانەی خاوەنی بەهرە و کارامەیی دیجیتاڵی پێشکەوتوون و ئەوانەی خاوەنی کارامەیی دیجیتاڵی پێشکەوتوو نین ، فراوانتر دەکات .

پرسێکی دیکەی سەرەکی لەمبابەتەدا،بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵەونەمانی متمانەی گشتییە. تەکنەلۆژیاکانی بەهێزی دەتوانرێ دەق، وێنە، دەنگو ڤیدیۆبکەن بە جۆرە دیفاکتۆیەک کە لێک جیاکردنەوەیان لە ناوەڕۆکی ڕاستەقینە ئاسانییەو جۆرێکە لە ئەستەم . بۆیە لێرەدا هەژموون و فشاری زۆری هەڵمەتی زانیاری هەڵەی ئۆتۆماتیکی ، دەتوانێت دەستکاری ڕای گشتی بکات و کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانیش دا هەبێت و زیان بە ناو و ناوبانگ بگەیەنێت و متمانە و باوەڕ بە ڕۆژنامەگەری و دامەزراوە دیموکراسیەکان لاوازبکات و تێکبدات. لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵگا زیاتر وابەستەی زانیاری دیجیتاڵی دەبێت، جیاکردنەوەی ڕاستی و حەقیقەت لە فریودان و چاوبەستەیی ، دەبێ زۆر چالاکتربەخۆ بکەوێیت . ئەی ئای هەردەم نیگەرانی جددی سەبارەت بە پاراستنی نهێنی و چاودێری دەوروژێنێت و حکومەت وڕێکخراو کۆمپانیا تایبەتەکان کە بڕێکی زۆر زانیاری کەسی کۆدەکەنەوە بۆ ئاسانکاری ڕاهێنان و باشترکردنی کارەکانیان. ئەوا تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو، بەدواداچوونی ڕەفتار و ئەلگۆریتمەکانی پێشبینیکردنی ئەی ئای دەتوانن چاودێری تاکەکان بکەن بە تواناو قەبارەیەکی بێ وێنە و لە ڕادەبەدەر وبەبێ پاراستنی پێوەرو بنەماکانی یاسایی ئەم تەکنەلۆژیایانە ڕەنگە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ پێشێل بکەن وئازادی کەسی کەمبکەنەوە چاودێریکردنی بەکۆمەڵ لە ژیانی ڕۆژانەدا ئاسایی بکەنەوە ولایەنی ئیتیک لاوازبکەن .

هەروەها کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی AI پشتبەستنی زۆر بە یاریدەدەرانی ئەلگۆریتمەکانی پێشنیار و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا دەتوانێت بیرکردنەوەو هزری ڕەخنەگرانە کەم بکاتەوە و داهێنانی مرۆڤ لاواز بکات و وابەستەیی دیجیتاڵی زیاد بکات. ڕەنگە تاکەکان وردە وردە زیاتر متمانەیان بە پێشنیارەکانی ئەلگۆریتم هەبێت لە بریارو حوکمدانی خۆیاندا، ئەمەش بڕیاردانی سەربەخۆ سنووردار دەکات و هاندەری بەکارهێنانی پاسیڤانەی زانیارییەکان بێت. سەرەڕای ئەوەش، کەسایەتیکردن بە AI زۆرجار “بڵقی فلتەر” دروست دەکات، کە بەکارهێنەران تەنها بەر ئەو زانیاریانە دەبن کە بیروباوەڕە هەبووەکانیان بەهێز دەکەن، بەشدارن لە جەمسەرگیری کۆمەڵایەتی ودابەشبوونی ئایدیۆلۆژی ڕەنگە گەورەترین نیگەرانی درێژخایەن نەبوونی حوکمڕانییەکی هەمەلایەنە بێت. گەشەسەندنی تەکنەلۆژی زۆر خێراتر لە ڕێسا یاسایی و ئەخلاقییەکان بەرەوپێش دەچێت. زۆرێک لە وڵاتان هێشتا سیاسەتی کاریگەریان نییە سەبارەت بە لێپرسینەوەی AIشەفافیەت، خاوەندارێتی فیکری و پاراستنی زانیارییەکان. بەبێ هاوکاری نێودەوڵەتی و چوارچێوەی ڕێکخراوەیی بەهێز، ڕەنگە سیستەمی بەهێزی AI بۆ تاوانی ئەلیکترۆنی، چەکی سەربەخۆ، دەستکاریکردنی سیاسی، یا کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی بەرفراوان بە شێوەیەکی خراپ و نەرێنی بەکاربهێنرێت .

لە کۆتاییدا، هەرچەندە زیرەکی دەستکرد سوودەکانی بۆ بوارە جیاجیاکان حاشا هەڵنەگرە ، بەڵام ناتوانرێت کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر کۆمەڵگا پشتگوێ بخرێت. لەدەستدانی کارو کەمووبوونەوەی هەلی دامەزراندن ، پێدانی زانیاری هەڵە، پێشێلکردنی تایبەتمەندی کەسی و لایەنگری ئەلگۆریتم، وابەستەیی دەروونی و ڕێکخستنی ناتەواو هەڕەەشەی جددین لەسەر تاک وکۆی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیهاندا . لەکاتێکدا بەختەوەری تاک و کۆی کۆمەڵگە بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دیاری بکرێت ، بێگومان تەکنەلۆژیای سەردەم بە ئەی ئایەوەش بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و حوکمڕانی شەفاف و ڕێزگرتن لە مافەکان وەک بەرژەوەندی گشتی پابەند بە مرۆڤایەتی و وابەستە بە شکۆی مرۆڤەوە دەبینێ ، نەک وەک ئامرازێ بۆ پێچەوانەکەی بەکار بێ .